ناوه‌نده‌ی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌فغانستان یه‌ك له دوای یه‌ك به كونتڕۆڵی چه‌كدارانی تاڵیبان ده‌ردێن و له دوایین ڕووداوه‌كاندا ڕاگه‌یێندڕا كه بێجگه له شاره گه‌وره‌كانی “هه‌رات” و “قه‌نده‌هار” كه شه‌وی پێنج شه‌ممه كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی تاڵیبان به پێی دوایین ڕاپۆرته‌كان، كونتڕۆڵی شاره‌كانی “لهشكهرگاه” ناوه‌ندی ویلایه‌تی “هیلمه‌ند” و “فیرووزكوه” ناوه‌ندی ویلایه‌تی “غوور” كه‌وتووه‌ته ده‌ستی چه‌كدارانه‌ی ئه‌و گرووپه.
چه‌كدارانی تاڵیبان له یه‌ك حه‌وتووی ڕابردوودا به خێرایی توانیان زیاتر له ١٠ ناوه‌ندی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌فغانستان به كونتڕۆڵی خۆیان ده‌ربێنن. شایانی باسه ئه‌م داگیركارییانه له كاتێكدا ڕووئه‌دات كه هه‌تا دوو حه‌وتووی داهاتوو بڕیاره هه‌موو هێزه بیانییه‌كانی له ئه‌و وڵاته بكشێنه‌وه.