شه‌وی هه‌ینی ٢١ی مانگی گه‌لاوێژ، هەزاران ڕه‌گه‌زپه‌رست لە “ئانكارا”ی پایته‌ختی وڵاتی توركییه، هێرشیان كردە سەر ئەو ناوچانەی كه ئاوارەكانی سوریای تێدانیشتەجێ بوون و سەدان ژن و منداڵ و كەسی بەتەمەنیان برینداركرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕه‌گه‌ز په‌رستانی تورك وێڕای بریندار كردنی سه‌دان كه‌س له په‌نابه‌رانی سووریه‌یی نیشته‌جێی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره، ماڵ و موڵكه‌كانیان تاڵانكردن. جێی ئاماژه‌یه كه پۆلیسی توركیا لە بری ڕێگەگرتن لە هێرشەكان ڕێگەخۆشكەری ئه‌م تاڵان كردنانه بوون.