ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی گه‌لاوێژ، له‌به‌ر نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ٣ كرێكار له شاره‌كانی “برووجن”، “مه‌سجد سوله‌یمان” و “دزفوول” تووشی ڕووداوی كار بوون. له‌م ڕووداوانه‌دا ٢ كرێكار گیانیان له ده‌ست دا و كرێكارێكیش به سه‌ختی بریندار بوو .
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارێكی ژنی ٣٦ ساڵه له شاری “برووجن” له سه‌ر ئاگركه‌وتنه‌وه له كارگه‌ی مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی كه بۆ جه‌ژن و خۆشی به‌كار دێت ، گیانی له ده‌ست دا. له ڕووداوێكی دیكه‌دا كرێكارێكی ٣٥ ساڵه كه له شیركه‌تی دابه‌شكردنی به‌رقی شاری “مه‌سجد سوله‌یمان” خه‌ریكی كار بوو، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له ده‌ست دا. هه‌روه‌ها كرێكارێكی دیكه له كاتی كاركردن له بینایه‌كی نیوه‌كاره له شاری دزفوول، به‌هۆی به‌ربوونه‌وه له ٤ مه‌تر به‌رزایی ، به سه‌ختی بریندار بوو.