رۆژی سێشەممە 19ی مانگی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە “نەخل دارەکانی” ئوستانی خوزستان لە ناڕەزایەتی بە کێشەكانی کەم ئاوی و سوێری ئاو لە بەرامبەر بینای جەهادی کەشاوەرزی ئەو ئوستانە کۆبوونەوە.
“نەخل دارەکان” لە ناڕەزایەتی بە کەم ئاوی و سوێری ئاو کە بووەتە هۆی لە ناو چوونی باغەکانی خورما و هەروەها له ناڕهزایهتی به دیاری کردنی نرخ، لە بەرامبەر بینای جیهادی کەشاوەرزی ئوستانی خوزستان کۆبوونەوە و بە وتنەوەی درووشمی دژە دەوڵەتی چوونە ناو بیناکەوە. شایانە باسە کە لە حەفتەکانی پێشووش ناڕەزایەتی هاوشێوە لە شارەکانی سوسەنگەرد، ئەهواز و ماهشەهر بەڕێوەچوو. ئەم ناڕەزایەتییانە لە گەڵ کاردانەوەی تووندی هێزەکانی رژیم رووبەڕوو بووە کە لە ئاکامی دا چەندین کەس بریندار و کوژراوی لێکەوتەوە.