ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٠ی مانگی “گه‌لاوێژ”، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، له دوای سی رۆژ مانگرتنی به‌رده‌وام، به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كرانی داواكارییه‌كانیان له به‌رانبه‌ر فه‌رمانداری “شووش” كۆبوونه‌وه .
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كرێكاران به به‌ده‌سته‌وه گرتنی وێنه‌ی یه‌كێك له كرێكاره‌كانی “حه‌فت ته‌په ” به‌ناوی “شه‌فیق چنانی ” كه ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی مانگی “گه‌لاوێژ” به‌هۆی تووشبوون به وایرۆسی كۆرۆنا گیانی له ده‌ستدابوو، له دژی وه‌زیری بێهداشت دورشمیان وته‌وه و خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دواكه‌وتووه‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌ی كرێكارانی ده‌ركراو بۆ سه‌ر كاره‌كانیان و دیاری كردنی چاره‌نووسی شیركه‌تی حه‌فت ته‌په، له دوای ڕاگه‌یاندنی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سپاردنی شیركه‌ت به به‌شی خسووسی بوون .