كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی كارخانه‌ی “سه‌در فوولاد”ی لۆڕستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٩ی مانگی گه‌لاوێژ، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا خوازیاری كرانه‌وه‌ی ئه‌و كارخانه‌یه و گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان بوون.
به وته‌ی به‌شدار بووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، ١٨٠ كرێكاری كارخانه‌ی “سه‌در فوولاد”ی لۆڕستان، له‌و كاته‌وه ئه‌و كارخانه‌یه داخراوه تووشی كێشه و گرفتی مه‌عیشه‌تی بوون و چاوه‌ڕێی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیانن. به وته‌ی كرێكاران، خاوه‌ن كار هۆكاری داخرانی كارخانه‌ی ناكارمه‌یی سه‌رمایه‌گۆزار و كێشه بانكیه‌كان ناو بردووه.