کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

كۆژران و بریندار بوونی دوو كۆڵبه‌ر له‌ سنووره‌كانی كوردستان

کشته و زخمی شدن دو کولبر در نوار مرزی کردستان

ڕۆژی دووشەممە ۱۸ی مانگی گەلاوێژ، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سنووری “هەنگەژاڵه‌”ی  بانە، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ریان دایه‌ به‌ر ده‌سرێژی گولله‌ و له‌ ئاكامدا كۆڵبه‌رێك گیانی له‌ ده‌ست دا و كۆڵبه‌رێكی دیكه‌ به‌ سه‌ختی بریندار بوو.

به‌ پێ ڕاپۆرته‌كان، كۆڵبه‌رێك به‌ ناوی “ئۆمێد خزری” خه‌ڵكی مه‌هاباد، دانیشتووی شاری ڕه‌به‌ت و خاوه‌نی دوو منداڵ، به‌ هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی ئه‌و هێزانه‌ گیانی له‌ ده‌ست داوه‌ و كۆڵبه‌رێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی خه‌ڵكی پیڕانشار له‌و ڕووداوه‌ به‌ سه‌ختی بریندار بوو‌.