له درێژه‌ی شه‌پۆلی له سێداره‌دانی به‌ندكراوان ، له ڕۆژانی ڕابردوودا حوكمی له سێداره‌دانی پێنج به‌ندكراوی دیكه له زیندانه‌كانی كرماشان ، بیرجه‌ند و ئیسفه‌هان جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی “نه بۆ زیندان/ نه بۆ له‌سێداره‌دان”، سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی “گه‌لاوێژ”، حوكمی له‌سێداره‌دانی چوار هاووڵاتی به‌لووچ به ناوه‌كانی “زه‌بیحوڵڵا هورموزی” و “مه‌جید گه‌له به‌چه ” له زیندانی شاری “بیرجه‌ند” و “محه‌ممه‌د حه‌سه‌نی” و “سه‌ید ئیسماعیل كوردتهمینی” له زیندانی شاری “ئیسفه‌هان” جێ به جێ كرا . جێی ئاماژه‌یه ئه‌م چوار به‌ندكراوه به‌هۆی تاوانی په‌یوه‌ندی دار به مادده هۆشبه‌ره‌كان له سێداره دراون . هه‌روه‌ها ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی مانگی پووشپه‌ڕ هاووڵاتییه‌كی ٣٤ ساڵه به ناوی “مه‌سعوود ئه‌سفه‌ندیاری ” خه‌ڵكی ئیلام له زیندانی ناوه‌ندی كرماشان له سێداره درا، شایانی باسه كه له سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٠ وه هه‌تا ئێستا ١٢١ به‌ندكراو له زیندانه‌كانی ڕژیم له سێداره‌دراون .