له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا، هاووڵاتییه‌ك بە ناوی “عەلی عەزیز زادە” خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر و ڕاگوێزی شوێنێکی نادیار كرا.
بە پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئه‌منییه‌كانی كۆماری ئیسلامی به بێ هۆكار ئه‌و هاووڵاتییه‌یان به ئه‌شكه‌نجه و لێدان ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر دۆخ و شوێنی ڕاگیرانی ئه‌و هاووڵاتییه له‌به‌ر ده‌ستا نییه.