ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٧ی مانگی گه‌لاوێژ، مۆعه‌لیمانی ژن له ئه‌یاله‌تی “ئۆتاپرادش” له شۆمالی هیندووستان، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌درانی مافی سێ ڕۆژ پشوودانی عاده‌تی مانگانه، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه، دووری ڕێگه و كه‌ره‌سته‌ی هاتووچۆی گشتی ناستاندارد، هه‌روه‌ها سرویسی بێهداشتی ناشیاوی مه‌دره‌سه‌كانی هیندووستان، ئاستی تهندرۆستیانی له ده‌ورانی عادتی مانگانه خستۆته مه‌ترسیه‌وه. شایانی باسه كه ئه‌و بابه‌ته له وڵاتی هیندووستان بابه‌تێكی نوێ نییه و بۆ نموونه له ئه‌یاله‌تی “بیهار” كه دووهه‌مین ئه‌یاله‌تی گه‌وره‌ی هیندووستانه، كارمه‌ندانی ده‌وڵه‌تی ماوه‌ی ٣٠ ساڵه كه مافی دوو ڕۆژ پشوودانی مانگانه‌یان به هۆكاری بیۆلۆژیكی وه‌رگرتووه و ئێستا ئه‌و بابه‌ته له هیندووستان بووه‌ته داخوازییه‌كی گشتی ژنانی ئه‌و وڵاته.