کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

ناڕەزایەتی خانەنشینکراوانی فولادی خوزستان و ئیسفەهان

اعتراض بازنشستگان فولاد در خوزستان و اصفهان

کۆمەڵێک لە خانەنشین کراوانی فولادی خوزستان و ئیسفەهان رۆژی یەکشەممە 17ی مانگی گەلاوێژ لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی خواستەکانیان لە بەرامبەر بینای سەندووقی خانەنشینی سەنعەتی فولاد لەو دوو شاره،‌ ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

خانەنشینکراوانی فولاد خوازیاری بە کردەوە دەرهاتنی گەڵاڵەی “یەکسان کردنی مووچەکان، پێدانی سەروەختی هەزینەکانی دەرمان و بردنە سەرێی مووچەکان بە پێی تەوەڕومن. شایانی باسە ناڕەزایەتی خانەنشین کراوانی فولاد هاوکاتە لە گەڵ مانگرتنی گشتی و ناڕەزایەتی برینی کرێکارانی سەنعەت نەوت و بەشەکانی دیکەی چینی کرێکار.