به‌شێك له كرێكارانی كارخانه‌ی سیمانی سپاهانی ئیسفه‌هان، ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌دینه‌هاتنی خواسته‌كانیان ، ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌كی ترین داخوازی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده، كه‌م بوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیانه و پێشتریش له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ركردنی كۆمه‌ڵێك له هاوكاره‌كانیان، له به‌رانبه‌ر ئه‌و كارخانه‌یه ده‌ستیان دابووه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی. به‌وته‌ی كرێكاران، سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی، هه‌تا ئیستا هیچ به‌رپرسێكی ئه‌و كارخانه‌یه وڵام ده‌ره‌وه‌ی داخوازییه‌كانیان نه‌بووه .