بە پێی هەواڵی گەیشتوو، رۆژی شەممە 7ی مانگی ئاگۆست، بۆ پشتیوانی لە ناڕەزایەتی و مانگرتنی گشتی کرێکارانی سەنعەتی نەوت، گاز و پێترۆشیمییەکان لە ئێران، ئاکسیۆنێک لە شاری کۆڵنی ئاڵمان بەڕێوەچوو.
لەو ئاکسیۆنەدا کە ئەندامانی حیزبی کۆمۆنیست و کۆمەڵەش تێیدا بەشدار بوون، بەشدار بووان بە دانی درووشم و پێشکەش کردنی وتار بە زمانەکانی ئاڵمانی، فارسی و کوردی پشتیوانی خۆیان لە خەباتی کرێکاران و جەماوەری خەڵک دەربڕی و سەرکووتگەرییەکانی کۆماری ئیسلامیان ئیدانە کرد.