کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانجیهان

خۆپێشاندانی دژە دەوڵەتی لە تایلەند

برگزاری تظاهرات ضددولتی در تایلند 2

رۆژی شەممە 16ی مانگی گەلاوێژ، بە هەزاران کەس لە ناڕەزایەتی بە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تایلەند لە بانکۆکی پایتەختی ئەو وڵاتە ڕژانە سەر شەقامەکان.

خۆپێشاندەران بە سیاسەتەکانی دەوڵەت لە کۆنتڕۆڵ کردنی قەیرانی کۆڕۆنا و نایەکسانی لە واکسینە کردنی خەڵک ناڕازین. ناڕازیان خوازیاری دەست لەکار کێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی تایلەند و تەرخان کردنی بەشێک لە بوودجەکانی دامەزراوەی “سەڵتەنەت” و ئەرتەش بۆ بەشی بێهداشت و دەرمانن. پۆلیس بۆ بڵاوە پێکردن و  سەرکووتی خۆپێشاندەران لە فیشەکی مەشقی و گازی فرمێسک رێژ کەڵکی وەر گرتووە.