په‌ره‌ستارانی به‌شی خسووسی ئا‌مریكا، ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی مانگی گه‌لاوێژ، له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئه‌و وڵاته، خوازی ڕیكخراوی سه‌ربه‌خۆ، كه‌م كردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حقووقه‌كانیان بوون.
به وته‌ی نوێنه‌ری په‌ره‌ستارانی ناڕازی، له‌م ڕۆژه سه‌ختانه‌ی به‌ڕه‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنادا، باروودۆخی پیشه‌ییان زۆر خراپه و مافه‌كانیان له‌به‌رچاو ناگرن. له نێو كۆمه‌ڵی ده‌رمانی ئا‌مریكا، په‌ره‌ستارانی به‌شی خسووسی باروودۆخیان له به‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی زۆر خراپتره، هه‌ر به‌م هۆیه‌وه په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی “ماساچۆسێت”، “شیكاگۆ” و “مریله‌ند” له‌م ڕێپێوانه خوازیاری چاكسازی له باروودۆخی پیشه‌یی بوون. جێی ئاماژه‌یه كه له كاتی ده‌ستپێكی پاندمی كۆرۆنا له ئامرێكا، لانیكه‌م ٣٥٠٠ په‌ره‌ستار گیانیان له ده‌ست داوه.