دانیشتووانی شه‌هره‌كی “شوویا” له ناوچه‌ی “حاسبیا “ی لوبنان سه‌ره‌ڕای كۆبوونه‌وه و ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ته‌قاندنی مووشه‌كی كاتیۆشا له لایه‌ن چه‌كداره‌كانی سه‌ر به گرووپی “حیزبۆڵڵا”ی لۆبنان” بۆ سه‌ر “ئیسراییل “، خوازیاری ئه‌وه بوون كه چه‌كدارانی ئه‌م گرووپه به زووترین كات ئه‌و ناوچه‌یه به جێ بهێڵن و واز له سیاسه‌تی شه‌ڕه‌نگێڕانه بێنن .
بوونی چه‌كدارانی گرووپی “حیزب الله” ی لوبنان و هاویشتنی مووشه‌ك له لایه‌ن ئه‌م گرووپه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه‌كی تووندی جه‌ماوه‌ری لێكه‌وته‌وه و خه‌ڵكی ناوچه‌كه له ترسی وڵامدانه‌وه‌ی ئیسراییل به‌و هێرشه مووشه‌كیه و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی ماڵ وێرانكه‌ر ، دژایه‌تی خۆیان بۆ هه‌ڵگیرسانی هه‌ر جۆره شه‌ڕێك ڕاگه‌یاند .