ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی مانگی گه‌لاوێژ، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وته ته‌په له ٢٦مین ڕۆژی مانگرتن، و له‌ناڕه‌زایه‌تی به به‌دینه‌هاتنی خواسته‌كانیان، له به‌رانبه‌ر فه‌رمانداری شاری شووش، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
له‌م كۆبوونه‌وه‌یه، كرێكاران به شوێن داواكاری شۆرای ته‌ئمیینی ئۆستان بۆ دیدار و به‌ڕێوه‌بردنی جه‌له‌سه له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی كرێكارن، كۆبوونه‌وه‌ی گشتییان ساز كرد و دوای كۆبوونه‌وه‌كه ڕایانگه‌یاند: به هۆی سه‌ره‌نج نه‌دانی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی به داخوازییه‌كانیان، له‌گه‌ڵ ئه‌و داواكارییه دژایه‌تی ده‌كه‌ن. به دوای ئه‌و بڕیاره، كرێكاران به‌ره‌و ئیداره‌ی كاری شووش به‌ڕێ كه‌وتن و له‌وێ ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان بوون. كرێكاران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاند: تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان، له مانگرتن به‌رده‌وام ئه‌بن.