ئیتحادییه‌ی سه‌رانسه‌ری سه‌ندیكاكانی كرێكاری ئاڵمان، ڕۆژی هه‌ینی ١٥ی گه‌لاوێژ، ، له به‌یاننامه‌یه‌ك دا پشتیوانی خۆیان له ٤٩مین ڕۆژی مانگرتنی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی ئێران ڕاگه‌یاند.
له به‌شێكی ئه‌م به‌یاننامه‌یه هاتووه، ئێمه كرێكارانی به‌شه جۆراوجۆره‌كانی سه‌نایه‌عی ئاڵمان، به واژوو كردنی ئه‌م به‌یاننامه‌یه، وێڕای پشتیوانی خۆمان له مانگرتنی سه‌رانسه‌ری كرێكارانی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی ئێران، بڕینی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، ده‌ركردن و زیندانی كردنی چالاكانی كرێكاری و هه‌ر چه‌شنه سه‌ركۆتێك له لایه‌ن ڕژیمه‌وه بۆ سه‌ر كرێكاران، به تۆندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین. له به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌م به‌یاننامه‌یه هاتووه، مانگرتنی كرێكاران مافی ڕه‌وای خۆیانه و خوازیاری چاكسازی له باروودۆخی پیشه‌یی، هه‌روه‌ها چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی حه‌قده‌سته‌كانیان.