رۆژی هەینی 15ی مانگی جۆزەردان، هێزە چەکدارەکانی تاڵیبان، شاری زەرەنج ناوەندی وەلایەتی “نیمرووز”یان بە تەواوی کۆنتڕۆل کرد.
شاری زەرەنج لە سنووری نێوان ئێران و ئەفغانستان دا هەڵکەوتووە و یەکەم شارە کە وەک ناوەندی “وەلایەت” لە لایەن هێزە چەکدارەکانی تاڵیبانەوە کۆنتڕۆڵ دەکرێ. هێزە چەکدارەکانی تاڵیبان، هێرشەکانی خۆیان بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ناوچە سنوورییەکان چڕتر کردووەتەوە و ئەو ناوچانەی خستوویانەتە ژێر رکێفی خۆیان لە گەڵ کوشتار و سەپاندنی یاسا دژە ئینسانییەکانی ئەم گرووپە، رووبەڕوو بووەتەوە.