به پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی مافی مرۆڤی به‌لووچستان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، به هۆی ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه ئینتزامییه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر هاووڵاتییانی به‌لووچ دوو كه‌س له شاری “كه‌هنووج” كۆژران، له لایه‌كی دیكه‌وه له شاری ئیرانشار به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر سووخت به‌ران هاووڵاتییه‌ك گیانی له‌و ده‌ست دا و كه‌سێكی دیكه‌ش به سه‌ختی بریندار بوو.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزه ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له شاری “كه‌هنووج” ئۆتۆمبێلێكی مه‌ده‌نییان كردۆته ئامانج كه به هۆیه‌وه دوو سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه گیانیان له ده‌ست دا. له لایه‌كی دیكه‌وه له گوندی “دامه‌ن”ی سه‌ر به ئێرانشار، به هۆی ته‌قه‌ی هێزه‌كانی سپای پاسداران بۆ سه‌ر سووخت به‌ران، دوو كه‌س كوژراو و برینداری لێكه‌وته‌وه، هاووڵاتییه‌ك به ناوی “ئیره‌ج شه‌هنه‌واز” گیانی له ده‌ست دا و كه‌سێكی دیكه به ناوی “مێهرداد شه‌هنه‌واز” به توندی بریندار بوو.