سه‌رله‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ ، حوكمی له سێداره‌دانی سێ به‌ندكراو به ناوه‌كانی “ئه‌ڕسه‌ڵان كه‌ریمی ” ،”محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن ئه‌قده‌می” و “ئیبراهیم ئه‌فراشته ” له زیندانی شاره‌كانی ئیسفه‌هان و قوم به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی دار به مادده هۆشبه‌ره‌كان به‌ڕێوه چوو .
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌ڕسه‌ڵان كه‌ریمی” خه‌ڵكی شاری هه‌رسینی پارێزگای كرماشانه و ناوبراو پێشتر به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده هۆشبه‌ره‌كان له شاری ئیسفه‌هان ده‌سبه‌سه‌ر كرا و له زیندانی ناوه‌ندی هه‌مان شار له سێداره درا. هه‌روه‌ها حوكمی له سێداره‌دانی دوو به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی “محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن ئه‌قده‌می” و “ئیبراهیم ئه‌فراشته” كه پێشتر به تۆمه‌تی بازه‌رگانی كردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستبه‌سه‌ر و سزای له سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچبوو، له زیندانی شاری “قوم” به‌ڕێوه چوو. شایانی باسه كه له سه‌ره‌تای ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاویه‌وه هه‌تا ئێستا ١١٥ به‌ندكراو له زیندانه جۆراوجۆره‌كانی ڕژیم له سێداره دراون ، ئه‌مه له كاتێكدایه كه زۆربه‌ی ئه‌م ئیعدامانه به شێوازی نهێنی به‌ڕێوه ده‌چن.