رۆژی چوارشەممە 13ی مانگی گەلاوێژ، کۆمەڵێک لە کرێکارانی رەسمی مەیدانی نەوتی “بێهرگانسەر” بۆ دووهەمین رۆژی بەردەوام لە ناڕەزایەتی بە پێڕانەگەیشتنی خواستەکانیان دەستیان لە کار کێشایەوە و کۆبوونەوە.
کرێکارانی مانگرتوو سەر بە شیرکەتی نەوتی “فەلات قارە”، هەڵکەوتوو لە مابەینی بەندەری گەناوە و بەندەری دەیلەمن. ئەوان بە نایەکسانی لە زیاد کردنی حەقدەسەتکانی ئەم ساڵ ناڕازین و خوازیاری لابردنی بەربەستەکانی سەر رێی هەڵکشانی حەقدەستەکانیانن. کرێکارانی ناڕازی رایانگەیاندووە تا گەیشتن بە خواستەکانیان دەست لە ناڕەزایەتی هەڵناگرن.