ڕۆژی چوارشەممە ۱۳ی مانگی گەلاوێژ، لە ئاکامی پێکدادانی ماشینێک لە جۆری تویوتا لەگەڵ ئۆتۆمبێلێكی دیکە لە جادەی “کەریم ئاوا”ی بانە، دوو کەس کوژراو و هەشت کەسی دیکەش بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ناوی ئەو دو کەسە کە لەو ڕووداوە گیانیان لەدەست داوە “جەماڵ شەریفی و مێهدی مەولوودپوور” ڕاگەیاندراوه، هه‌روه‌ها ناوی بریندارانی ئه‌و ڕووداوه‌ش بریتین له :
“مۆحسێن ئیسماعیلی”، “سینا عەبدوڵڵاهی”، “موزەفەر پەناهی”، “سەردار روستەم‌زادە”، “یاسر ساڵحی”، “عەبدولخالق شەریفی”، “حیسامەدین مووسا‌تەوەکولی” و “سیامەک ئارام”، كه له ناویان دا “مۆحسێن ئیسماعیلی” بەهۆی قووڵیی برینەکانییەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی بێعسەتی شاری سنە کرا. دەوترێت تەواوی سه‌رنشینه‌كانی ئه‌و ئۆتۆمبێله كه تووشی ڕووداو هاتوون، سه‌ر جه‌م كۆڵبه‌ر و له كاتی گه‌ڕانه‌وه بۆ ناو شاری بانه بوون.