ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، حۆكمی ئێعدامی “سه‌جاد سه‌نجه‌ری” له زیندانی “دیزڵ ئاوا”ی كرماشان جێبه‌جێ كرا.
به پێی ڕاپۆرته‌كانی مافی مرۆڤی كوردستان، ئه‌و به‌ندكراوه له ساڵی ١٣٩٠ی هه‌تاوی و له ته‌مه‌نی ١٥ ساڵی دا به تۆمه‌تی “كوشتنی به ئه‌نقه‌ست” ده‌ستبه‌سه‌ر و حۆكمی ئێعدامی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. جێگری به‌ڕێوبه‌رایه‌تی به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا له ڕێكخراوی لێبردوویی نێونه‌ته‌وه‌یی، له‌م باره‌وه ڕایگه‌یاند: “له سێداره دانی “سه‌جاد سه‌نجه‌ری” بۆ جارێكی دیكه ئاستی بێ به‌زه‌یی سیته‌می قه‌زایی كۆماری ئیسلامی نواند”. جێی ئاماژه‌یه كه كه‌ڵك وه‌رگرتن له سزای ئێعدام بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له كاتی ڕوودانی تاوان ته‌مه‌نیان ژێر ١٨ ساڵ بووه، به پێی یاسا نێوده‌وله‌تییه‌كان قه‌ده‌غه‌كراوه و وه‌كوو هێرشێكی زاڵمانه بۆ سه‌ر مافی منداڵان هه‌ژمار ده‌كرێت.