ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، دوو كه‌س له پێرسۆنێلی ئۆرژانسی شارستانی “خاته‌م” به هۆی وه‌رگه‌ڕانه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌یان به سه‌ختی بریندار بوون، هه‌روه‌ها كرێكارێكی بیناسازی له شاری “كه‌ره‌ج” و كرێكارێكی مه‌عده‌ن له شاری “دامۆغان” له كاتی كار كردن‌دا گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، دوو كه‌س له پێرسۆنێلی ئۆرژانسی شارستانی “خاته‌م”ی سه‌ر به ئوستانی یه‌زد، به ناوه‌كانی “حه‌سه‌ن مه‌حموودی” و ” محه‌ممه‌د به‌راتی” له كاتی كار دا به هۆی وه‌رگه‌ڕانه‌وی ئامبۆڵانس، به سه‌ختی بریندار بوون. له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی بیناسازی له شاری كه‌ره‌ج به هۆی ته‌زووی كاره‌باوه گیانی له ده‌ست دا، هه‌روه‌ها كرێكارێكی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان، به ناوی “عه‌لی جه‌عفه‌ری” له كاتی كاركردن له كانزای “ته‌مووزائه”ی شاری “دامۆغان” به هۆی گازگرتوویی گیانی له ده‌ست دا.
