به پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی “نه‌به زیندان، نه‌به ئێعدام”، له ماوه‌ی ده‌ست نیشان كردنی “ڕه‌ئیسی” له لایه‌ن خامنه‌یه‌وه وه‌كوو سه‌رۆك كۆمار تا كاتی وه‌رگرتنی حۆكمی سه‌رۆك كۆماریه‌كه‌ی، لانیكه‌م ٦٦ كه‌س له زیندانه‌كانی ئێران له سێداره دراون.
له به‌شێكی ئه‌و ڕاپۆرته هاتووه، له‌و ڕۆژه‌وه كه “ئیبراهیم ڕه‌ئیسی” له لایه‌ن خامنه‌یه‌وه وه‌كوو سڕۆك كۆمار ده‌ست نیشان كرا(٢٨ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٠) تا به ئه‌مڕۆ (١٢ی مانگی گه‌لاوێژی ١٤٠٠)، به‌وو مانایه كه له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگ دا، لانیكه‌م ٦٦ كه‌س له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی له سێداره دراون. شایانی باسه كه هه‌واڵی زۆربه‌ی ئه‌و ئێعدامانه له میدیاكانی كۆماری ئیسلامی بڵاو نه‌كراوه و له بێده‌نگییه‌كی نامۆ دا ئێعدامه‌كانیان به‌ڕێوه‌بردووه. ئه‌م ڕووداوه ئه‌وه‌مان پیشان ده‌دات كه هیچ فهرقیك له نێوان “ڕه‌ئیسی” و “ڕۆحانی”دا نییه. هه‌ر ئه‌و جۆره كه خه‌ڵك له ڕاپه‌ڕینی مانگی سه‌رماوه‌زی ٩٦ دا به ڕژیمیان ڕاگه‌یاند كه “هیچ جیاوازیه‌ك له نێوان ئێسڵاح ته‌له‌ب و ئۆسۆلگهرا نابینن”، و ڕژیم هیچ مهشرۆعیهتێكی نه‌ماوه. به‌ڵام ناوی “ئیبراهیمی ڕه‌ئیسی” وه‌كوو “ئایه‌تۆڵڵا ئیعدام” له نێو كۆمه‌ڵگای جیهانی دا پێناسه‌كرا.
