کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانكوردستان

جموجۆڵه‌ گۆماناویه‌كانی سپای پاسداران له‌ ناوچه‌ی مه‌ریوان

جموجۆڵه‌ گۆماناویه‌كانی سپای پاسداران له‌ ناوچه‌ی مه‌ریوان 2

به‌ پێی ئه‌و گرته‌ فیدیۆیانه‌ كه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا بڵاو بۆته‌وه‌، هێزه‌كانی سپای پاسداران جموجۆڵێكی گۆماناویان له‌ ناوچه‌ی مه‌ریوان ده‌ست پێكردووه‌  و ئێستاش ئاماده‌باشی سه‌د له‌ سه‌دیان ڕاگه‌یاندووه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌ خۆجێیه‌كان، بارهه‌ڵگره‌ زه‌به‌لاحه‌كانی سپای پاسداران ماوه‌یه‌كه‌ خه‌رێكی گوازتنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌گه‌لی زه‌به‌لاحن بۆ ناوچه‌ی مه‌ریوان و كه‌س نازانێت بۆ چه‌ ئاكامێك كه‌ڵكی له‌ وه‌رده‌گرن. به‌ وته‌ی هاووڵاتییان له‌ مه‌ریوان له‌ دوێنێوه‌ سپای پاسداران جموجۆله‌ سه‌ربازیه‌كانی چڕتر كردووه‌ و ئاماده‌باشی به‌ بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ڕاگه‌یاندووه‌.