ڕۆژی چوارشه‌ممه‌١٣ی مانگی گه‌لاوێژ، وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فعانستان، پشت ڕاستی كرده‌وه، له هێرشێكی خۆكۆژی له میوانخا‌یه‌كی ناوچه‌ی “شیرپوور”ی كابۆل كه ژنڕاڵ “بسم الله محه‌ممه‌دی” تێدا نیشته‌جێ بوو، لانیكه‌م پێنج كه‌س كۆژران و پتر له ٢٠ كه‌س برینداری لێكه‌و‌ته‌وه.
به وته‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه، ئه‌و ئامارانه سه‌رتایین و ئه‌گه‌ری ئه‌و هه‌یه ڕێژه‌ی قۆربانیان بڕواته سه‌ره‌وه. به وته‌ی برپرسانی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه، زۆربه‌ی قۆربانیان و برینداره‌كانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه كه‌سی مه‌ده‌نین. جێی ئاماژه‌یه كه دوو كاتژمێر به دوای ئه‌و ڕووداوه ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی دیكه شاری كابۆلی هه‌ژاند كه ڕێژه‌ی قۆۆربانیان و چوونیه‌تی ڕووداوه‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.