ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له پێرسۆنێلی عه‌مه‌لیاتی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لاتی قاڕه له ناوچه‌كانی “لاوان”، “بێهرگان”، سه‌كۆی نه‌وتی “نه‌ورۆز” و “قێشم” له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییهكاینان ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كۆبوونه‌وی پێرسۆنێلی ئه‌و شیركه‌ته له ناڕه‌زایه‌تی به سنوورداركردنی ئاستی حه‌قده‌سته‌كان ده‌ستی پێكردووه. جێی ئاماژه‌یه كه له ڕۆژی ٦ی مانگی پووشپه‌ڕ به دوای جه‌له‌سه‌ی كۆمیسیۆنی وزه‌ی مه‌جلیس بڕیار درا، حقووقی كارمه‌ندانی ئه‌و شیركه‌ته به پێی داخوازییه‌كانیان بڕواته سه‌ره‌وه به‌ڵام ته‌نیا سنووری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌نی وه‌لانراوه و ئاسته‌نگییه‌كانی دیكه‌ی هۆكاری كه‌م كردنه‌وی حقووقه‌كانیان، وه‌ك خۆی ماوه‌ته‌وه.