كه‌شاوه‌وزانی شه‌رقی ئیسفه‌هان، ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی مانگی گه‌لاوێژ بۆ جارێكی دیكه له به‌رانبه‌ر شیركه‌تی سه‌هامی ئاوی ناوچه‌یی ئه‌و شاره، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
كه‌شاوه‌رزانی شه‌رقی ئیسفه‌هان له ئاست نه‌دانی حه‌ق ئاوه‌كانیان ناڕازین و هه‌ر جار ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه، له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیمه‌وه هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر. جێی ئاماژه‌یه كه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٧ی مانگی پووشپه‌ڕ، كه‌شاوه‌رزانی شه‌رقی ئیسفه‌هان له ئاست به‌رداشتی بێسنووری ئاوی كه‌شاوه‌رزی، له مه‌یدانی قووچانی ئیسفه‌هان، كۆبوونه‌ویه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد كه له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه به توندی سه‌ركۆت كرا.