كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌دینه‌هاتنی خواسته‌كان و ده‌ركرانی ژماره‌یه‌ك له هاوكاره‌كانیان، له ڕێپێوانێكی ناڕه‌زایه‌تی یه‌كێك له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری شووشیان داخست.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سه‌ره‌كی ترین داخوازییه‌كانی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په، په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار، نوێ كردنه‌وه‌ی قهارادادهكانیان، كۆتانی واكسینی كۆرۆنا هه‌روه‌ها ڕوون كردنه‌وه‌ی دۆخی شیركه‌ته. كرێكاران ڕایانگه‌یاند: تا گه‌یشتن به خواسته‌كانیان درێژه به‌مانگرتن ئه‌ده‌ن.