كرێكارانی پاڵاووگه‌ی “ئۆرهاڵ”ی ئیسفه‌هان، ڕۆژی سێشه‌ممه ١٢ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به وته‌ی كرێكارانی ئه‌و پاڵاوگه‌یه، داخوازییه‌كانیان بریتین له: په‌رداختی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، چاكسازی له باروودۆخی مه‌عیشه‌ت و بێهداشت، په‌رداختی حه‌قی بیمه‌كانیان و دابین كردنی شوێنی خاوێن بۆ خه‌وتن وپشوودان. له به‌شێكی دیكه له وته‌كانیاندا كرێكاران دووپاتیان كرده‌وه كه ساڵانێكه له ئاست چوونه‌سه‌ره‌وی حه‌قده‌سته‌كانیان به پێی هێڵی هه‌ژاری و په‌رداختی سه‌روه‌ختی حه‌قده‌ست و مه‌زایاكانیان، كۆده‌بنه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌رئه‌بڕن، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێك سه‌ره‌نجی به خواسته‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه.