كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری ڕوودبار، ڕۆژی شه‌ممه ٩ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، له به‌رانبه‌ر پاركینگی ئه‌و شاره‌داریه، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌داری ڕوودبار له ماوه‌ی حه‌وته‌ی ڕابردوودا چه‌ندین جار، بۆ گه‌یشتن به خواسته‌كانیان ده‌ستیان داوه‌ته كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی و ته‌نانه‌ت ده‌ستیان له كار كێشاوه. له دوایین كۆبوونه‌وه‌دا به‌رپرسانی شاره‌داری به‌ڵێنی جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كانیان دابوو، به‌ڵام هیچ یه‌ك له خواسته‌كانیان به‌دی نه‌هاتووه. به وته‌ی كرێكارانی ئه‌و شاره‌داریه، گه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت بكرێت به هۆی خراپی باروودۆخی خراپی ئابووری، هیچ یه‌ك له پێداویستیه‌كانی ژیانیان دابین ناكرێت.