خه‌ڵك و كه‌شاوه‌رزانی وه زاڵه هاتووی شارستانی “قه‌هده‌ریجان”ی سه‌ر به ئۆستانی ئیسفه‌هان، بۆ دابین كردنی ئاوی خواردنه‌وه و كه‌شاوه‌رزی خۆیان، شالوولهی گوازتنه‌وه‌ی ئاوی ئیسفه‌هان به یه‌زدیان شكاند.
ناڕازییانی به‌شدار بوو ڕایانگه‌یاند: چی تر به ته‌مای به‌رپرسانی ڕژیم نابن تا كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر كه‌ن و خۆیان بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی كه‌م ئاوی ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌و كاره. به وته‌ی به‌شداربووان ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی ٤٢ ساڵی ڕابردوودا ته‌نیا قه‌یرانه‌كانی قۆڵتر كردۆته‌وه و هیچ ڕێكارێكی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان نییه.