ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له چالاكان و هه‌ڵسوڕاوانی سیاسی، و ئازادیخوازانی ئێرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له ئاكسیۆنێكی ناڕه‌زایه‌تی دا، پشتیوانی خۆیان له خه‌ڵكی خووزستان ده‌ربڕی و سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی‌یان به توندی مه‌حكووم كرد.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌م ئاكسیۆنه به زمانه‌كانی فارسی و ئاڵمانی چه‌ند وتارێك پێشكه‌ش كرا. له درێژه‌ی ڕێوڕه‌سمه‌كه به‌شداربووان له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی سروودی شۆرشگێڕانه، دروشمیان دژ به ڕژیمی كۆماری ئیسلامی وته‌وه. به‌شداربووان له وتاره‌كانیاندا بۆ جارێكی دیكه پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی خووزستان و كرێكارانی مانگرتووی نه‌وت، گاز و پترۆشیمی دووپات كرده‌وه و هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قۆربانیان و زیندانیانی سیاسی ده‌ربڕی.