ئێوارەی ڕۆژی هەینی ٨ی مانگی گلاوێژ، لە ناوچەی “مەرامی” شاری “قوونییه”، گرووپێکی چەکدار هێرشیان کردە سەر خێزانێكی کورد و حەوت ئەندامی خێزانەکەیان کوشت و خانووەکەیان سووتاند.
بەپێی ڕاپۆرتهكان، هێزهكانی پۆلیس دوای ئاگادارکردنەوە لەگەڵ تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و ژمارەیەک ئەمبوڵانس چوونە شوێنی رووداوەکە، دەرکەوت حەوت ئەندامی خێزانێک بەدەستڕێژی گوللـە کوژراون و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرهكهیان کوژاندەوە، دواتر تیمەکانی پزیشكی تەرمی هەر حەوت ئەندامەکەی ئەو خێزانەیان دۆزیهوه. جێی ئاماژهیه كه ماوهیهك لهوه پێش گرووپێکی ڕهگهزپهرستی تورك هێرشیان کردبووه سەر هەمان خێزان و حەوت ئەندامی خێزانەکەیان بریندار کردبوو. ئەوکات بەشێک لەو گرووپە دەستبهسهرکران و دواتر پێنج کەسیان ئازادکران.
