ڕۆژی هه‌ینی ٨ی مانگی گه‌لاوێژ، میدیاكانی چین هه‌واڵی بڵاوبوونه‌وه‌ی شه‌پۆلی نوێی كۆرۆنایان له‌م وڵاته پشتڕاست كرده‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان شاری پێكه‌ن و ٥ پارێزگای دیكه له‌گه‌ڵ شه‌پۆلی نوێی بڵاوبوونه‌وه په‌تای كۆرۆنا به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. ئه‌م باروودۆخه له شاری “نانجیك”ه‌وه ده‌ستپێكرد و به‌ره‌و باقیی ناوچه‌كانی دیكه په‌ره‌ی سه‌ند. له نزیك ١٠ ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ره‌وه كه بۆ یه‌كه‌مجار ویرووسهكه له فڕۆكه‌خانه‌ی نانجیك شناسایی كرا، نزیك به ٢٠٠ كه‌س تووشی ئه‌م په‌تایه بوون. كاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌تی ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌م شه‌پۆله به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی جۆری “دێڵتا”ی ئه‌م نه‌خۆشیه‌یه كه خێرایی گیرۆیی له‌سه‌رتره و هۆكاری بڵاوبوونهوهكهشی شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كانی وه‌ك فڕۆكه‌خانه‌كان بوون.
