به وته‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی عێراق، دوو كاروانی نیزامی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی دژی داعش به ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌مریكا، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ٧ی مانگی گه‌لاوێژ، له جاده‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشووری “ناسرییه” له ئۆستانی “زیقار”، به دوو بۆمبی كه‌نار جاده‌ی كراونه‌ته ئامانج.
له‌گه‌ڵ بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی دژی داعش له عێراق، هاوكات هه‌واڵی هێرشی ڕاكێتی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد بڵاو بۆته‌وه. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌م باره‌وه ڕاگه‌یندراوێكی بڵاو كرده‌وه و وتی، هێرشی مووشه‌كی بۆ سه‌ر ناوچه‌ی نیشه‌جێ بوونی “مه‌نسوور” له ده‌ورووبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غداد كراوه به‌ڵام تا كاتی بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر زه‌ره‌ر و زیانی گیانی و ماڵی ئه‌و ڕووداوه له‌به‌ر ده‌ستا نییه.