ڕێپێوانی جه‌ماوه‌ری شه‌وانه له شاره‌كانی ئێران، بۆ پشتیوانی له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی خووزستان به شێوازی جۆراوجۆر به‌ڕده‌وامی هه‌یه.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو بووه‌ته‌وه، شه‌وی چوارشه‌ممه 6ی مانگی گه‌لاوێژ، دانیشتووانی شاره‌كانی گولیستانی ئیسفه‌هان”، “گه‌وهه‌ر ده‌شتی كه‌ره‌ج”، “ئێرانشار”، “ئه‌یوان”، “كوردكووی” و “ڕۆبات كه‌ریم”، بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی خووزستان و نه‌بوونی ئاو و كاره‌با، ڕژانه سه‌ر شه‌قام. له شاری تاران و هاوكات له‌گه‌ڵ قه‌تعی به‌رق، دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” له‌سه‌ربانی ماڵه‌كان، تارمایی شه‌وی هه‌ژاند. له شاری ئیسفه‌هان وێنه‌كانی خامه‌نیی سووتێندرا و دروشمی “كۆماری ئیسلامیمان ناوێ” به ته‌وژمه‌وه له گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه‌كانی ئه‌و شاره ده‌نگی داوه. له لایه‌كی دیكه و له “ئێرانشار” خۆپێشانده‌ران جاده‌ی ئه‌و شاره به “مه‌گه‌س”یان داخست، جێی ئاماژه‌یه كه له‌م ناڕه‌زایه‌تییانه كۆمه‌ڵێك له هاووڵاتییان له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی شوێنێكی نادیار كراون.