نوێنه‌رانی مه‌جلیسی ڕژیم، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی مانگی گه‌لاوێژ، گه‌ڵاڵه‌ی به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی هێڵی ئهنترنتیان په‌سه‌ند كرد.
به پێی ئه‌و ده‌نگدانه كه له سه‌حنی عه‌له‌نی مه‌جلیس به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاره ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه له چوارچێوه‌ی ئه‌سڵی ٨٥ی یاسای بنه‌ڕه‌تی، بخرێته ده‌نگدانی ڕێژه‌یه‌كی تایبه‌ت له نوێنه‌رانی مه‌جلیس بۆ یه‌كلایی كردنی ئه‌و بڕیاره. جێی ئاماژه‌یه كه ١٢١ نوێنه‌ر به ده‌نگی ئه‌رێنی خۆیان، تاوتوێ كردنی گه‌ڵاڵه‌ی “سیانه‌ت له كاربه‌رانی توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان” خسته ئه‌ستۆی كۆمیسیۆنی فه‌رهه‌نگی مه‌جلیس. له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا كاربه‌رانی توڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و خاوه‌نانی كه‌سب و كاری ئانلاین، به شێوازه جۆراوجۆره‌كان، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له ئاست ئه‌و بڕیاره ده‌ربڕێوه. به وته‌ی بسپۆڕان، ئه‌و بڕیاره له كوتاییدا ده‌بێته هۆكاری داخستنی ته‌واو و كه‌مالی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.