كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی هێڵه‌كانی ئه‌بنییه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی “هه‌شتگرد”، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان، ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
به وته‌ی كرێكارانی به‌شدار بوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه، ماوه‌ی چوار مانگه حه‌قده‌ست و حه‌قی بیمه‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. كرێكارانی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی تراورس به‌شێوه‌ی قه‌راردادی كار ده‌كه‌ن و له‌م باره‌وه ده‌ڵێن: ئه‌و كرێكارانه‌ی چه‌ندین ساڵ پێشینه‌ی كار و په‌رداختی حه‌قی بیمه‌یان به ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی هه‌یه، ئێستا به هۆی په‌رداخت نه‌كرانی بیمه‌كانیان، خانهنشینكرانیان له پیشه سه‌خت و زیانباره‌كان، دواخراوه و ئه‌مه بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی كرێكارانی شیركه‌تی تراورس.