ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، ٧ كرێكار له شاره‌كانی “عه‌جه‌ب شیر”، “دلگان”، “ته‌كاب” و “مه‌ریوان” تووشی ڕووداوی كار بوون. له‌م ڕووداوانه ٣ كرێكار گیانیان له ده‌ست دا و ٤ كرێكاری دیكه‌ش به‌سه‌ختی بریندار بوون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، چوار كرێكار له به‌شی فوولادسازی شاری “عه‌جه‌ب شیر” له كاتی كار كردن دا به هۆی سووتان به ماده‌ی تواندوو، به‌سه‌ختی بریندار بوون. به وته‌ی كرێكارانی ئه‌و ناوه‌نده سه‌نعه‌تییه، ئاستی سووتانی دوو كه‌س له‌و كرێكارانه ٨٠ له سه‌ده و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی ته‌ورێز له ژێر چاودێری پزیشكی دان. له ڕووداوێكی دیكه، كرێكارێكی سیمبانی ئیداره‌ی به‌رق، به ناوی “یاسر كورد” به هۆی به‌ربوونه‌وه له تیری چرای به‌رق له شاری “دلگان”، گیانی له ده‌ست دا. هه‌روه‌ها له شاری “ته‌كاب” كرێكارێكی جۆشكار به ناوی “محه‌ممه‌د عه‌زیمی” به هۆی به‌ربوونه‌وه له به‌رزایی گیانی له ده‌ست دا. له لایه‌كی دیكه‌وه كرێكارێكی خه‌ڵكی ئاوایی “سانان”ی مه‌ریوان به ناوی “عه‌تا سه‌عید ئه‌فشار”، له كاتی كاركردن له هه‌ریمی كوردستان، به هۆی ماندوو بوونی زۆر تووشی جه‌ڵته‌ی دڵ بوو و گیانی له ده‌ست دا.