به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی ٣ پووشپه‌ڕ، چه‌ند هلی كۆپتری سپای پاسداران به‌سه‌ر شاری سنه و ده‌ورووبه‌ری ئه‌سوڕانه‌وه و چاودێری ناوچه‌كه‌یان كرد.
به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان، ئاماده‌باشی سپای پاسداران به هۆی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی خووزستان و په‌ره‌سه‌ندنی پشتیوانییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران له شاره جۆراوجۆره‌كان، هه‌روه‌ها ترسی له خۆپێشاندانی خه‌ڵكی شاری سنه‌یه. هه‌ر به‌م هۆیه‌وه ته‌واوی ده‌م و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی شاری سنه و پارێزگای كوردستان به ته‌واوی له حاڵه‌تی ئاماده‌باشن.