ڕۆژی شەممە ٢ی مانگی گەلاوێژ، هاووڵاتییه‌ك بە ناوی “ئیبراھیم تاری مورادی” خەڵکی گوندی “ئەمڕۆڵە”ی سەر بە شاری سنە، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی ڕژیمه‌وه دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
بە پێی ڕاپۆرته‌كان، ھێزە ئەمنییەکانی ڕژیم بە بێ هۆكار هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ئه‌و هاووڵاتییه وێڕای دەستبەسەر کردنی، ھەندێک لە كه‌لووپه‌له شه‌خسیه‌كانی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە. شایانی باسه كه تا كاتی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردن و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو له‌به‌ر ده‌ستا نییه.