ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، ناوچه‌یه‌كی به‌ربڵاو له نێوان گونده‌كانی “هانه‌شێخان” و “ده‌ره‌وه‌ران”ی شاری مه‌ریوان، ئاگری تێبه‌ربوو و زیانێكی گه‌وره‌ی به‌ر ژینگه‌ی ناوچه‌كه گه‌یاند.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و ئاگركه‌وتنه به‌رده‌وام له حاڵی پێشڕه‌وی دایه و به‌شێكی زۆری له جه‌نگه‌ڵ و دارستانه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به ته‌واوی سووتاندووه. ژینگه پارێزان و خه‌ڵكی ناوچه‌كه له ئێستادا سه‌رقاڵی كۆژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئه‌م كاته كۆنترۆڵ نه‌كراوه و داوا له خه‌ڵك ده‌كه‌ن بچن به هانایانه.