ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی گه‌لاوێژ، له یه‌كێك له پاركه‌كانی گه‌ڕه‌كی “حاجی ئاوا”ی شاری سنه، دوو خۆشك به ناوه‌كانی “به‌یان و سه‌حه‌ر مۆرادی” له لایه‌ن هاوسه‌ری “به‌یان” به ناوی “ئیسماعیل”وه به كلاشینكۆف درانه به‌ر ده‌سترێژی گۆلله و گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “به‌یان مۆرادی” به هۆی كێشه‌ی بنه‌ماڵه‌یی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه ماڵی باوكی و له ڕۆژی ڕووداوه‌كه به دوای شه‌ڕه قسه‌ی له‌گه‌ڵ “ئیسماعیل”ی هاوسه‌ری، له لایه‌ن ناوبراوه‌وه دراوه‌ته به‌ر ڕگبار و هه‌ر دوو خۆشك ده‌ست به جێ گیان له ده‌ست ده‌ده‌ن. شایانی باسه كه “ئیسماعیل” به دوای ڕووداوه‌كه خۆی شاردۆته‌وه و هێشتا ده‌ستبه‌سه‌ر نه‌كراوه.