كرێكارانی مۆخابراتی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی، له ناڕه‌زایه‌تی به به‌ڕێوه‌نه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و به‌كرده‌وه ده‌رنه‌هاتنی یاساكانی كار، ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی گه‌لاوێژ له به‌رانبه‌ر بینای به‌ڕیوبه‌رایه‌تی شیركه‌تی مۆخابرات ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
كرێكارانی به‌شدار بوو له‌م كۆبوونه‌وه‌یه خوازیاری ڕوون كردنه‌وه‌ی باروودۆخی هاوكاره‌كانیان، په‌رداختی ته‌واوی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، هه‌روه‌ها دابین كردنی ڕیفاه و ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی بوون. له به‌شێكی دیكه له داخوازییه‌كانیان، كرێكاران خوازیاری گۆڕانی دۆخی پیشیه‌یی هاوكاره‌كانیان له قه‌راردادیه‌وه بۆ ڕه‌سمی بوون. له درێژه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئه‌نجۆمه‌نی سینفی مۆخابراتی ئۆستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی به نوێنه‌رایه‌تی له كرێكاران، له به‌یاننامه‌یه‌ك دا جه‌ختیان كرده‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان تا گه‌یشتن به داخوازییه‌كانیان.