كۆمه‌ڵێك له كه‌شاوه‌رزانی به‌شی “شۆعهیبییه”ی شاری شووشته‌ر، له ناڕه‌زایه‌تی به په‌رداخت نه‌كرانی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی وشكه‌ساڵی له لایه‌ن بیمه‌وه، له به‌رانبه‌ر بینای به‌ڕیوبه‌رایه‌تی بانكی كه‌شاوه‌رزی ئه‌و شاره ده‌ستیان دایه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.
كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: ستادی بۆحران و ئیداره‌ی كه‌ش و هه‌وا، هه‌بوونی وشكه‌ساڵییان پشت ڕاست كردۆته‌وه، ته‌نانه‌ت كارناسانی بیمه‌ش هاتنی وشكه‌ساڵی و له ناوچوونی به‌رهه‌مه كه‌شاوه‌رزیه‌كانیان سه‌لماندووه، به‌ڵام به‌ڕێوبه‌رایه‌تی بیمه ناسراو به “نه‌وای كه‌شاوه‌رزانی جنووب” له شار ی شووشته‌ر، له په‌رداختی زه‌ره‌ر و زیانی كه‌شاوه‌رزان خۆدهبوێریت و ده‌یاننێرێت بۆ سیتادی بۆحران.