ڕۆژی شه‌ممه ٢ی مانگی گلاوێژ، به هۆی نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كار، سێ كرێكار له شاره‌كانی “بووشێهر” و “تۆنكابۆن” تووشی ڕووداوی كار بوون و گیانیان له‌ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ماسیگیرێكی ٤٨ ساڵ ته‌مه‌ن له كاتی كار كردن له ئهسكلهی “جه‌لالی” بووشێهر، به هۆی نۆقم بوون گیانی له ده‌ست دا. هه‌روه‌ها دوو كرێكاری ٣٢ و ٤٠ ساڵ ته‌مه‌ن له شاری “تۆنكابۆن” له كاتی كه‌ندنی چاڵی ئاو، به هۆی گازگرتوویی گیانیان له‌ده‌ست دا.