کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
هه‌واڵه‌کانئێران

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌

ادامه اعتراضات کرگران شرکت هفت تپه

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢ی مانگی گلاوێژ، كرێكارانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌، له‌ ١٢مین ڕۆژی مانگرتنی خۆیاندا، له‌ ناوه‌ندی ئه‌و شیركه‌ت ده‌ستیان دایه‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی.

كرێكارانی ته‌واوی به‌شه‌كانی شیركه‌تی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌، هاوشێوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوو، جه‌ختیان كرده‌و له‌سه‌ر به‌رده‌وامی مانگرتن تا گه‌یشتن به‌ خواسته‌كانیان. كرێكارانی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په‌ خوازیاری په‌رداختی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار، نوێ كردنه‌وه‌ی قه‌راردادی كرێكارانی به‌شی ده‌فعی ئافات، واكسینه‌ كردنی كرێكاران له‌ به‌رانبه‌ر كۆرۆنا، هه‌روه‌ها ڕوون كردنه‌وه‌ باروودۆخی شیركه‌ت، بوون.